تەندروستی

چوار ڕێگەی ئاسان بۆ کەم کردنەوەی کێش لە گەنجاندا

چوار ڕێگەی ئاسان بۆ کەم کردنەوەی کێش لە گەنجاندا

ئەگەر لە تەمەنێکی گەنجدان و کێشی لەشتان زیادە، زۆر گرنگە بزانن چۆن بە ڕێگەیەکی دروست کێشی لەشتان کەم بکەنەوە، بەھۆی ئەوەی لەشتان لە گەشەکردندایە.
 

پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی خۆراکی ھاوسەنگ و ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی بەشێوەیەکی دروست، ڕێگەیەکە بۆ کەم کردنەوەی کێش، بەڵام ھەندێک کەس ئەم ڕێگەیە بە زەحمەتی دەزانن، بۆیە پێویستییان بە ڕێنمایی دیکەیە.
 

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "سەحەتی" چوار ڕێگەی خستووەتە ڕوو:
*واز لە ژەمەکان مەھێنە: فەرامۆش کردنی ژەمەکانی نانخواردن کاردانەوەیەکی پێچەوانەی ھەیە لەسەر کەم کردنەوەی کێش، بەشێوەیەکی گشتی گەنجان پێویستیان بە پێنج ژەم نانخواردن ھەیە، تاکو ڕێژەی شەکری خوێن ھاوسەنگ بکەن، بە تایبەتیش ژەمی بەیانیان گرنگی ھەیە بۆ وەرگرتنی کالۆرییەکی کەم.
*خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە گیراوەکان: بڕی خواردنەوەی گیراوە میوە دەستکردەکان و گازییەکان زۆر کەم بکەنەوە، لە بری ئەوە ئاو و گیراوەی میوە سروشتییەکان بخۆنەوە، وا باشترە ڕۆژانە سێ لیتر لە گیراوەکان بخۆنەوە.
*خواردنی بنێشت بە تامی پونگ: گەنجان ئارەزووی بەجوینی بنێشت دەکەن، لە ڕاستیدا یارمەتی کەم کردنەوەی کالۆری دەدات، بەڵام زیاتر وا دەکات ھەست بە برسیەتی دەکەن، بۆیە وا باشترە بیگۆڕن بۆ بنێشتی بە تامی پونگ "نەعناع".
*ھیچ شتێک مەخۆن لە دوای کاتژمێر ھەشتی ئێوارە: بەردەوام گەنجان ئارەزووی خواردنی نا تەندروست دەکەن، بە تایبەتی لەکاتی شەواندا، خواردنی ژەمەکان لە دوای ھەشتی ئێوارە دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێش، بۆیە دەکرێت لە کاتی شەوان چای لەگەڵ کوپێک ماست بخۆن.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟