دراما

"کەمال" و خۆشەویستەکەی بەفەرمی کاتی ھاوسەرگیرییەکەیان ئاشکرا کرد

"بوراک ئۆزگێفت" و "فەھریە ئێڤجان" ھەردوو ئەستێرەی تورک، دوای سێ ساڵ لەخۆشەویستی لەکۆتاییدا بڕیاری دیاریکردنی ھاوسەرگیرییان ئاشکرا کرد.

بەپێی ھەواڵەکانی ماڵپەڕە تورکییەکان "بوراک ئۆزگێفت" و "فەھریە ئێڤجان" بڕیاریانداوە لەمانگی تەمووزی ساڵی ٢٠١٧ دوای جەژنی ڕەمەزان ئاھەنگی ھاوسەرگیری ئەنجامبدەن.

 

ھەواڵەکان ئەوەیشیان ڕوونکردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە "بوراک" بەنیازە بەم نزیکانە بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بچێت، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی خۆشەویستەکەی "فەھریە" لەخێزانەکەی داوا بکات.

 

ئەکتەر "بوراک ئۆزگێفت" ناسراو بە "کەمال"ـی درامای" عەشقی شێتانە" تەمەن ٣٥ ساڵان، ماوەی سێ ساڵە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەکتەر و گۆرانیبێژ "فەھریە ئێڤجان" تەمەن ٣٤ ساڵ ھەیە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟