تەندروستی

ئەم بڕە ئاوە لەڕۆژێکدا بخۆنەوە بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەشتان

ئەو کەسانەی پابەندی بەرنامەیەکی خۆراکی دیاریکراون، پێویستە بەپێی کێشی لەشیان بڕی خواردنەوەی ئاو لەڕۆژێکدا دیاری بکەن.

گرنگی خواردنەوەی بڕێکی زۆر لەئاو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە مرۆڤ زیاتر ھەست بەتێربوون بکات و ڕێگری بکات لەوەی بڕێکی زۆری خواردن بخوات، بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی وڵاتی ئەمریکا دەبێت ھەرکەسێک لەنێوان ھەر نیو کاتژمێرێک یەک کوپی بچووک ئاو بخواتەوە، ھەروەھا بەر لەژەمەکانیش پێویستە بڕێک ئاو بخواتەوە، بۆ ئەوەی زیندەچالاکییەکان لەش خێرا بکات و چەوری لەش بتوێنێتەوە.

 

بۆ ئەم مەبەستە ھەر مرۆڤێک بەپێی کێشی لەشی دەتوانێت بڕی خواردنەوەی ئاو دیاریبکات، بۆ ئەوەی چەند کیلۆگرامێک بەماوەیەکی کەم لەکێشی کەمبکاتەوە.


خواردنەوەی بڕی ئاو لەڕۆژێکدا بەپێی کێشی لەش:


* ٦٠ کیلۆگرام: دوو لیتر ئاو.


* ٦٥ کیلۆگرام: ٢.١ لیتر ئاو.


* ٧٠ کیلۆگرام:٢.٣ لیتر ئاو.


* ٧٥ کیلۆگرام:٢.٥ لیتر ئاو.


* ٨٠ کیلۆگرام: ٢.٦ لیتر ئاو.


* ٨٥ کیلۆگرام:٢.٨ لیتر ئاو.


* ٩٠ کیلۆگرام:٣ لیتر ئاو.


* ٩٥ کیلۆگرام:٣.٢ لیتر ئاو.


* ١٠٠ کیلۆگرام:٣.٣ لیتر ئاو.


* ١٠٥ کیلۆگرام:٣.٤ لیتر ئاو.


* ١١٠ کیلۆگرام: ٣.٦ لیتر ئاو.


* ١١٥ کیلۆگرام:٣.٧ لیتر ئاو.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟