تەندروستی

بۆکەمکردنەوەی کێشی لەش ئەم خاڵە سەرەکییە پەیڕەوبکەن

بەشێکی زۆری خەڵک بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەشیان پەنادەبەنە بەر ئەنجامدانی رێجیمێکی قورس، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی ڕێگە چارەسەرێکی گونجاوتری داناوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی، بۆ ڕزگاربوون لەکێشی زیادەی لەش دەتوانرێت بەر لەکاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ ھەموو ژەمەکان بخورێت.
 

لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، وەستاندنی ژەمەکانی خواردن ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت بۆ چالاکردنی کرداری مێتابۆلیزمی لەش و کەمکردنەوەی کێشی لەش، بۆ دەستکەوتنی ئەم کردارەیش واباشترە ھەموو ژەمەکان لەنێوان کاتژمێر ھەشتی بەیانی بۆ دووی پاش نیوەڕۆ بخورێت.
 

ھەرچەندە ئەم بەرنامە خۆراکییە ڕەنگە بەئاسانی نەتوانرێت ئەنجام بدرێت، بەڵام "کونتری پیتەرسۆن" بە ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"ـی ڕاگەیاندووە، کلیلی سەرکەوتنی ئەم ڕێگەیە ئەوەیە کاتێک لەدوای کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ ڕێژەی کالۆری بەرز وەردەگیریت لەوکاتەدا مرۆڤ چالاکترە و دەتوانێت بەئاسانی کالۆرییەکە بسوتێنێت.
 

پزیشکەکە ئەوەیشی ڕوونکردووەتەوە، ئەو کەسانەی کە ھەست بەبرسییەتی دەکەن لەدوای کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ، ڕێژەیەکی زیاتر لەکالۆری وەردەگرن و ناتوانن تا بەر لەنووستن ھەموو کالۆرییەکە بسوتێنن، بەھۆی ئەوەیش ڕێژەیەکی زیاتر لەکالۆری لەلەشیان کۆدەبێتەوە و دەبێتە ھۆی قەڵەوی.
 

ئەم بەرنامە خۆراکییە یارمەتی سووتانی چەوری و کاربۆھیدراتی ناولەش دەدات، ھەروەھا لەشی مرۆڤ لەکاتژمێری بایلۆجی پێکھاتووە، زۆربەی فەرمانەکانی ناو لەشیش لەبەیانیان چالاکتر دەبن،   ڕێژەی شەکر و چەوری و پاڵپەستۆی خوێن لەکاتەدا ھاوسەنگی زیاتر دەبێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟