تەندروستی

بەدوو ڕۆژ کێشی لەشتان بەم شێوەیە کەمبکەنەوە

ڕێجیمکردن بەشێوەیەکی خێرا بریتییە لەدانانی بەرنامەیەکی خۆراکی خێرا، کاریگەرییەکەی دوای دوو ڕۆژ بەدەردەکەوێت.

ڕێجیمی خێرا بەشێوەیەکی باش کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی کێش ھەیە، لەگەڵ ئەوەیشدا دەبێت ھەرسێ ژەمەکە بەتەواوی بخورێت.
 

بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن بەم شێوەیە دەتوانن ڕێجیمی خێرا ئەنجام بدەن:
*ئەم جۆرە ڕێجیمە لەئێوارەی ڕۆژی شەممە دەست پێدەکات، دەبێت ١٠٠ گرام لەگۆشتی ماسی یان مریشکی برژاو لەگەڵ یەک دەفر لەزەڵاتە کە زەیتی زەیتون و خوێ بۆ زیادکرابێت بخورێت، ئنجا یەک سێوی سەوز و نیو دانە پرتەقاڵ بخۆن.
*بۆ ژەمی بەیانی دواتر دەتوانن یەک کوپ ماستی بێ چەوری لەگەڵ یەک مۆز بخۆن.
*بۆ ژەمی نیوەڕۆ دەبێت ٢٠٠ گرام گێزەری کوڵاو لەگەڵ ٢٥ گرام پەنیری بێچەوری بخۆن، لەگەڵ دەفرێک زەڵاتەی جەرجیر یان کاھوو کەپیاز و بیبەر و خەیاری بۆ زیادکرابێت.
*بۆ ژەمی بەیانی دواتر، دوو کوپ گیراوەی پرتەقاڵی فرێش دەبێت بیخۆنەوە، بۆ ژەمی نیوەڕۆ ٢٥ گرام مریشکی برژاو، لەگەڵ پارچەیەک تەماتە و پەنیر بخۆن، بۆ ژەمی ئێوارەیش یەک پارچە گۆشتی گوێرەکە برژاو و یەک پارچەتەماتەی برژاو و یەک کوپ گیراوەی پرتەقاڵ.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟