ستایل

کەرەستەیەکی منداڵان ڕزگارتان دەکات لە دیمەنی چەوری تاڵەکانی پرچ

زۆربەی خانمان سەرەڕای ئەوەی ڕۆژانە پرچیان بە شامپۆ و ئاو دەشۆن، بەڵام خێرا ڕەگی مووەکانیان چەور دەبێت، بۆیە پێویستان بە چارەسەرێکی وردتر ھەیە.

پسپۆڕانی بواری جوانکاری ئاماژە بەوە دەکەن، ڕۆژانە بەکارھێنانی شامپۆ وا دەکات ڕژێنە چەورییەکان زیاتر چەوری دەربدەن، بۆیە دەبێت چارەسەرێکی جێگیرەوە بۆ چەوری تاڵەکانی پرچ بەکاربھێنن، ئەویش بریتییە لە پۆدرەی منداڵان.
 

چۆنیەتی بەکارھێنانی پۆدرەی منداڵان بۆ مژینی چەوری تاڵەکانی پرچ:
*بڕێک لە پۆدرەی منداڵان و فڵچەیەکی ماکیاژکردن ئامادەبکەن.
*بڕێک لە پۆدرەکە بکەنە سەر فڵچەکە و بە یەکسانی بیڕژێننە سەر تاڵەکانی پرچ، زیاتریش وردببنەوە لەو تاڵانەی کە چەوریان زیاتر تێدا دەرکەوتووە.
*تاڵەکانی پرچ و ڕەگەکانی بە دەست بشێلن تاکو تێکڕای پۆدرەکە لەلایەن پرچەکەوە دەمژرێت، لە ئەنجامدا ھەست بە نەمانی چەورییەکە دەکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟