تەندروستی

بە پێکھاتەیەک دەتوانن بە سێ ڕۆژ کێشی لەشتان کەمبکەنەوە

کەرەوز سوودی زۆری ھەیە بۆ پاکردنەوەی جگەر لە مادە ژەھراویەکان و کەم کردنەوەی چەوری لەش و دابەزاندنی کێشی لەش بە شێوەیەکی خێرا.

کەرەوز و سێو و سپێناغ لەو میوە و سەوزانەیە کە کالۆریان کەمە، بە تایبەتی کەرەوز کە ڕێژەیەکی زۆری دژە ئۆکسێنەر تێدایە کە بەسوودە بۆ ڕبَگریگرتن لە نەخۆشیەکان.


لێرەدا بە چەند پێداویستیەک دەتوانن کێشی لەشتان کەم بکەنەوە بە بەکارھێنانی کەرەوز.
پێداویستیەکان:
* پێنج دەسکە کەرەوز.
* سێ  لیمۆ.
* شەش پەرداخ ئاو.
* یەک کاسە مەعدەنوسی ورد کراو.
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
* جگە لە ئاوەکە ھەموو پێداویستیەکان بھاڕن بە ئامێری تێکەڵ کەرەوەی کارەبایی.
* دواتر ئاوەکەی تێ بکەن و تێکی بدەن.
* تێکەڵاوەکە لە شوێنێک بپارێزن و ھەموو ڕۆژێک پێش نان خواردن بە دوو کاتژمێر ئەم تێکەڵەیە بخۆنەوە.
* پاشان ٧٢ کاتژمێر وازی لێ بێنن و پاش ھەفتەیەک دیسان بیخۆنەوە ڕۆژانە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟