سینەما

""کارینا کاپور" بۆ یەکەمجار بووە دایک

بەپێی ھەواڵەکانی ماڵپەڕە ھونەرییەکان، "کارینا کاپوور" ئەستێرەی بۆلیوود، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ ھاوسەرەکەی بوونە خاوەنی منداڵێک.

بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕێکی ھیندی، ئەمڕۆ بەیانی "کارینا کاپور" ئەستێرەی بۆلیوود بوو بە خاوەن کوڕێک لەگەڵ ھاوسەرەکەی "سەیف عەلی خان" ئەستێرەی بۆلیوود.

 

ماڵپەڕەکە ئەوەیشی ڕوونکردووەتەوە ھەردوو ئەستێرە بەنیازن، ناوی کوڕەکەیان بنێن "تەیمور" کە بەزمانی کوردی بەمانای "بەھێز" دێت.

 

ئەکتەر و نمایشکار و گۆرانیبێژ "کارینا کاپوور"ـی تەمەن ٣٦ ساڵان، ساڵی ٢٠١٢ لەگەڵ ئەکتەری بۆلیوود "سەیف عەلی خان"ـی تەمەن ٤٦ ساڵان پێکھێنا.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟