سینەما

بەوێنە..."کارینا کاپوور"یادی ڕۆژی لەدایکبوونی ھاوسەرەکەی دەکاتەوە

بەوێنە..."کارینا کاپوور"یادی ڕۆژی لەدایکبوونی ھاوسەرەکەی دەکاتەوە

ماڵپەڕێکی ھیندی کۆمەڵێک وێنەی "کارینا کاپوور" ئەستێرەی بۆڵیوودی بڵاوکردووەتەوە، کە یادی ڕۆژی لە دایکبوونی ھاوسەرەکەی "سەیف عەلی خان" ئەکتەری بۆڵیوود کردەوە.
 

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "پینک ڤایلا"، "کارینا کاپوور" ئەستێرەی بۆڵیوود بە بۆنەی ڕۆژی یادی لەدایکبوونی ھاوسەرەکەی "سەیف عەلی خان" ئەکتەری بۆڵیوودی تەمەن ٤٧ ساڵان، لە ماڵەکەیدا ئاھەنگێکی بچووکی سازکرد، بە ئامادەبوونی "کاریشما کاپوور" ئەکتەر و خۆشەویستەکەی "ساندیب توشنیوال" سەرمایەدار.
 

ھەروەھا ھەردوو منداڵەکانی "سەیف عەلی خان" ئەکتەر لە ھاوسەری پێشووی "سارە و ئیبراھیم" بە ھەمان شێوە ئامادەی ئاھەنگەکە بوون و چەندین وێنەی یادگارییان گرتووە.
 
"کارینا کاپوور" ئەستێرەی تەمەن ٣٦ ساڵان، ساڵی ٢٠٠٣ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، لە ڕووی ژیانی تایبەتییەوە ساڵی ٢٠١٢ ھاوسەرگیری لەگەڵ "سەیف عەلی خان" ئەکتەری بۆڵیوود پێکھێناوە، بوونەتە خاوەنی کوڕێک بە ناوی "تەیمور".

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟