سینەما

بۆ یەکەمجار کوڕەکەی "کارینا کاپوور" لەسەر شاشە دەردەکەوێت

بۆ یەکەمجار کوڕەکەی "کارینا کاپوور" لەسەر شاشە دەردەکەوێت

بەھۆی بە ئەستێرەبوونی "کارینا کاپوور" و "سەیف عەلی خان" وایانکردووە، کوڕە تەمەن ھەشت مانگانەکەیان بھێننە بەردەم شاشە.
 

بەپێی چەند ھەواڵێکی ماڵپەڕە ھیندییەکان، "تەیمور" کوڕەکەی "کارینا کاپوور" ئەستێرەی بۆڵیوود بۆ یەکەمجار لەگەڵ دایکی دێتە سەر شاشە و بەشداری لە فیلمە نوێیەکەی دەکات.
 

ئاشکرایە خانمە ھونەرمەند لە ئێستەدا خەریکی وێنەگرتنی یەکەم فیلمە لە دوای لە دایکبوونی کوڕەکەی بە ناوی "ڤێری دی ویدینگ"، کە وا بڕیارە خوشکەکەی "کاریشما کاپوور" ئەکتەری بۆڵیوود و کوڕەکەی بەشداری لەو فیلمە بکەن.
 

"کارینا کاپوور" ئەستێرەی تەمەن ٣٦ ساڵان، ساڵی ٢٠٠٣ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، لە ڕووی ژیانی تایبەتییەوە ساڵی ٢٠١٢ ھاوسەرگیری لەگەڵ "سەیف عەلی خان" ئەکتەری بۆڵیوود پێکھێناوە، بوونەتە خاوەنی کوڕێک بە ناوی "تەیمور".
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟