سینەما

ھونەرمەندێکی کورد لە ماڵەکەی خۆی بە مردووی دۆزرایەوە

ھونەرمەندێکی کورد لە ماڵەکەی خۆی بە مردووی دۆزرایەوە

دوێنێ لە وڵاتی ئەڵمانیا تەرمی سینەماکاری گەنجی کورد "کەیھان ئەنوەر" لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ھامبۆرگ دۆزرایەوە.

 

یەکێک لە ھاوڕێیەکانی سینەماکاری کۆچکردوو بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: تا ماوەیەک لەمەوبەریش پەیوەندیم لەگەڵی ھەبوو و باش بوو، بەڵام دوێنێ لە شاری ھامبۆرگ لە شوقەکەی خۆی بە مردووی دۆزرایەوە و دواتریش پۆلیس دەستی بەلێکۆڵێنەوە کرد.

 

"کەیھان ئەنوەر" یەکێک بوو لە سینەماکارە گەنجەکان و لە شاری ھەولێر نێشتەجێ بوو، دوو ساڵ لەمەوبەر کوردستانی جێھیشت و وەکو پەنابەر لە وڵاتی ئەڵمانیا نێشتەجێ بوو.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟