ھەمەڕەنگ

"کەیلان" لەبەر ئەم ھۆکارە نەیتوانیەوە جەژن بکات

"کەیلان" لەبەر ئەم ھۆکارە نەیتوانیەوە جەژن بکات

"کەیلان عەبدوڵا" خانمە پێشکەشکاری ناسراوی کەناڵی "کوردماکس" ئەم جەژنە جیاواز لە جەژنەکانی دیکە نەیتوانیەوە جەژنە پپرۆزە بکات.

 

"کەیلان" لە لێدوانێکی بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: بەداخەوە ئەم جەژنە بۆ من ناخۆش بوو، چونکە تەندروستیم باش نەبوو و نەخۆش بووم، ھەر چوار ڕۆژی جەژنیش ھەر لەماڵەوە بووم و نەمتوانیەوە جەژنە پیرۆزە لەکەس بکەم.

 

زیاتریش گوتی: ھیودارم خەڵکی کوردستان جەژنێکی خۆشیان بەسەربرد بێت و دووربن لە ناخۆشی و ھەر لەخۆشی و بەحتەوەری بن.

 

"کەیلان عەبدوڵا" یەکێکە لە خانمە پێشکەشکارە ناسراوەکانی کورد، ئێستەیش بەرنامەی "ماڵی ئێمە" لەکەناڵی ئاسمانی "کوردماکس" پێشکەش دەکات.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟