ھەمەڕەنگ

کاژین: تەندروستیم زۆر باشە

"کاژین حەسەن" بێژەر و پێشکەشکاری کەناڵی "ئێن ئار تی"دوای دوومانگ دابڕانی لەسەر شاشە بەھۆی سووتانی بەشێک لەدەموچاوی،بڕیارەیشە لە ساڵی نوێیوە بگەڕێتەوە.

"کاژین" لە لێدوانێکی بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: لە رۆژی ١٤ـی ١٠ـەوە و بەھۆی رووداوێکی نەخوازراوەوە بۆ ماوەی دوو مانگە لە شاشە دوور کەوتوومەتەوە، لەو ماوەیەدا کە بەشێکی لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی بووم و بەشێکیشی لە ماڵەوە، سووتانەکەم بە ھۆی غازەوە بووە بەشێک لە جەستەم سوتابوو و لە ئێستەیشدا تەندروستیم زۆرباشە.

 

زیاتریشی گووت: لە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١/١ دەگەڕێمەوە سەر شاشەی کەناڵی "ئێن ئار تی" بەردەوام دەبم لەسەر کارەکەم.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟