ستایل

بەوێنە... کچێکی کورد بە دیزاینکردنی جل و بەرگ زۆربەی کچانی سەرسامکردووە

"لارا" کچێکی گەنجە و لە شاری سلێمانییە و فێرخوازی زانکۆیە، جیاواز لە کچەکانی دیکە ھەوڵی داوە بۆ خۆی کارێک بکات و ناوبانگ پەیدا بکات

لارا ئەو گەنجەیە لە دوای تەواوبوونی کاتی خوێندنی دەچێتە دوکانەکەی و کار دەکات، زۆربەی کچانی سلێمانیش لەلای ئەو جلەکانیان دیزاین دەکەن و ھونەرمەندان و پێشکەشکارانیش بۆ دیزاینکردنی جلەکانیان دەچنە دوکانی ئەو و بە ماوەیەکی کەمیش کارەکەی تەواو دەکات.

 

تا ئێستە زۆربەی ئەو کارانەی ئەو کردوویەتی بۆتە جێگەی سەرنجی زۆربەی خەڵکی بەوەی کچێکی گەنج دەتوانێ دیزاینێکی زۆر جوان بۆ جل بکات، جا چ کوردی بێت یان بیانی.

 

"کەی مەگەزین" لە نزیکەوە چاوی بەم کچە گەنجە کەوت و وەکو خۆیشی گوتی" لە منداڵیەوە دەستی وێنەکێشانی ھەبووە و ھەوڵی داوە لە منداڵەکانی دیکە جیاوازتر بێت، لە منداڵیشەوە وێنەی کێشاوە، ھەر لە منداڵیەوە چەندین جل ھەبووە دیزانی بۆ کردووە.


 

دوای گەورەبوونی بڕیاریداوە وەکو خانمێک دوکانێک دابنێ و خۆی سەرپەرشتی بکات و کار بکات، لە پلانییەتی کارەکەی بکاتە براندێکی گەورە لە کوردستان و وەکو خانمێک کار بکات، ماوەی نۆ ساڵە کار دەکات و دەیەوێ یەکەم بڕاندی کوردی ھەبێت.

 

لارا دەڵی" تا ئێستە کاری بۆ زۆربەی پێشکەشکار و ھونەرمەندەکان کردووە، کە بووەتە جێگەی سەرنجی بینەرانیش و خەڵکی بە گشتی، بەڵام نایشارێتەوە کە ئاستی پێشکەشکارەکانی کورد لە لەبەرکردنی جل زۆر لۆکاڵیە و ڕەخنەیەکی زۆرم ھەیە لە زۆربەی پێشکەشکارەکان کە نازانن ستایلی جل و بەرگ بۆ خۆیان ھەڵبژیرن،

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟