شیرینی

چۆنیەتی ئامادەکردنی کێکی کاکاوی تەڕ

کێکی کاکاو.

پێداویستیەکان:


* سێ ھێلکە.


* یەک پەرداخ شەکری وورد.


* یەک پەرداخ و نیو شیر.


* یەک پیاڵە ڕۆن.


* چوار کەوچک کاکاو.


* یەک ڤانێلا.


* دوو پەرداخ و نیو ئارد.


* یەک پێک پاودەر.


* یەک کەوچک کەرە ( بۆ چەورکردنی قالبی کێکەکە).


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* شەکر و ھێلکەکان تێکەڵ بکەن و تێکی بدەن.


* شیر و کاکاو و ڕۆن و ڤانێلایەکە لەگەڵ تێکەڵەی شەکر و ھێلکەکە تێکەڵ بکەن و بە قەد پەرداخێکی لێ ھەڵبگرن.


* دواتر پێک پاودەر و ئاردەکەی تێبکەن و تێکی بدەن.


* قالبەکە چەور بکەن و تێی بکەن لە فڕنیدا ١٨٠ پلەی گەرمی بیبرژێنن بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.


* دوای ئەوەی سەرەکەی ھەڵدەستێت لە فڕن دەری بھێنە بە ماوەی پێنج خولەک بە چەقۆ کەمێک کونی تێبکەن.


* ئەو ھەویرەی کە بە کاکاوە تێیبکەن و تا تەواو دەیمژێت.


* کەمێکی تر لەناو فڕندا دایبنێن، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟