شیرینی

ئامادەکردنی کێک بە گێزەر و گوێزی ھیندی

ئامادەکردنی کێک بە گێزەر و گوێزی ھیندی

پێداویستییەکان:
*دوو کوپ ئارد.
*دوو کەوچک پیکن پاودەر.
*دوو کەوچک دارچین.
*دوو کوپ شەکری بۆر.
*یەک کوپ و نیو گوێزی ھیندی.
*نیو کوپ کشمش.
*نیو کوپ گێزەری لە ڕەندەدراو.
*ڤانێلا.
*١٠٠ گرام کەرەی تواوە.
*نیو کوپ ڕۆن.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*سەرەتا فڕنەکە لە پلەی ١٨٠ گەرم بکەن.
*دارچین و ئارد و شەکر و گێزەر و پیکن پاودەر و گوێزی ھیندی و کشمشکە تێکەڵاوبکەن.
*ڤانێلا و کەرە و ڕۆنەکە بە ئامێری کارەبایی لێک بدەن، پاشان بیکەنە سەر پێکھاتەی ئاردەکە، بە باشی تێکەڵاوی بکەن تا دەبێتە ھەویرێکی یەکگرتوو.
*بۆ ماوەی ٣٥ تا ٤٠ خولەک لەناو فڕن بیبرژێنن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟