شیرینی

ئامادەکردنی شیرینی پسکویت بەکرێم

ئامادەکردنی شیرینی پسکویت بەکرێم


پێداویستییەکان:
*کوپ چارەگێک ئارد.
*نیو کەوچک پیکن پاودەر.
*نیو کەوچک سۆدە.
*سێ چارێگ کوپ کەرەی نەتواوە.
*یەک کوپ و نیو شەکر.
*یەک ھێلکە.
*یەک کەوچک ڤانێلا.
*بۆ کرێمەکەی ناوی:
*دوو کوپ شەکری پۆدرە.
*چوار کەوچک کەرە.
*چارەگە کوپێک ڕۆنی ڕووەکی.
*یەک کەوچک ڤانێلا.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*پێکھاتە وشکەکانی ئارد و پیکن پاودەر و سۆدەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن.
*ھێلکە و شەکر و کەرە و ڤانێلاکە بە ئامێری کارەبایی تێکەڵ بکەن.
*ئارد و پیکن پاودەرەکە زیاد بکەن بۆ گیراوەکە، ھەویرێکی یەکگرتووی لێ دروست بکەن.
*ھەویرەکە لەسەر شوێنێکی تەخت کە بڕێک ئاردی بەسەردا کرابێت پانی بکەنەوە بە ئەستوری یەک سانتیمەتر، بەقالبێک شێوەیەکی جوانی لێ دروست بکەن.
*لەناو سینییەکی فڕن ھەویرەکان ڕیز بکەن، لەپلەی گەرمی ١٨٠ پلە بیبرژێنن.
*ھەموو پێکھاتەکانی کرێمەکە بەباشی تێکەڵ بکەن، کاتێک پسکویتەکان لەناو فڕن ھێنرایە دەرەوە، دانە پسکویتێک بھێنن بڕێک لەکرێمەکەی بخەنە سەر بە پسکویتێکی دیکە دایپۆشن و پێشکەشی بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟