شیرینی

لە یەک خولەکدا خۆشترین کێک دروست بکە بێ فرن

شەوانە دڵتان شیرینی دەوێ و کاتتان نیە ئامادەی بکەن دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسان و خێرا ئەم جۆرە کێکە ئامادە بکەن بە بێ فرن.

پێداویستیەکان:
* یەک مۆز.
* یەک چارەک پەرداخ فستقی ھاڕاو.
* دوو کەوچکی بچووک شەکر.
* سێ کەوچک کاکاو.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی :
* مۆز و فستقە وردکراوەکە تێکەڵ بکەن .
* شەکر و کاکاوەکە جوان تێکەڵ بکەن.
* پاشان سۆسی کاکاو بەسەر ھەموو تێکەڵاوەکان دابکە لە کوپێکدا و بیخە ناو مایکرۆوەیڤ. بەم شێوەیە ئامادە دەبێت بۆ خواردن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟