شیرینی

ئامادەکردنی کێکی باونتی

کێکی باونتی بەوە جیادەکرێتەوە کە لە شوکەلاتە پێک دێت، کە زۆر گونجاوە بۆ میوان لەکاتی بەسەربردنی کاتە خۆشەکان.

پێداویستییەکان: 

*چوار ھێلکە.

*یەک کەوپ شەکر.

*نیو کوپ ڕۆنی ڕووەکی.

*یەک کەوچک ڤانێلا.

*ھەشت کەوچک کاکاو.

*یەک کوپ و نیو ئارد.

*یەک کوپ ئاو.

*دوو کەوچک پیکن پاودەر.

*دوو کوپ گیراوەی شیر.

*ئاوی گوڵ.

*دوو کوپ گوێزی ھیندی.

*شەش کەوچک ئاردی سمید "ئیرمیک".

*نیو کوپ شەکری درشت و نیو کوپ شەکری ورد.

*یەک کەوچک کەرە.

*دوو پاکێت کرێم "قشتە".

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

*بۆ ئامادەکردنی چینی یەکەم، ھێلکە و شەکرەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن، ئینجا ڕۆن و ڤانێلاکەی بۆ زیادبکەن پاشان ئارد و چوار کەوچک کاکاوەکە و پیکن پاودەرەکەی بۆ زیادبکەن بەباشی تێکەڵی بکەن.

*ئەو پێکھاتەیە بۆ ماوەی ٤٠ خولەک لەناو فڕن دادەنێن بۆ ئەوەی ببرژێت.

*بۆ چینی دووەم، شیر و ئاوی گوڵ و گوێزی ھیندی و سمید و شەکر و نیوەی کەرەکەی تێکەڵ بکەن پاشان لەسەر ئاگرێکی کەم خەستی بکەنەوە.

*بۆ چینی سێیەم، قشتەکە و نیوەی کاکاوەکەی کە ماوەتەوە لەگەڵ شەکرە وردەکە و ئەو کەرەی کە ماوەتەوە تێکەڵی بکەن لەسەر ئاگری دابینێن تا خەست دەبێتەوە.

*کاتێک کێکەکە سارد دەبێتەوە، چینی دووەمەکە بۆزیاد بکەن، پاشان چینی سێیەمی بۆ زیادبکەن، بەم شێوەیە کێکی باونتی ئامادە دەبێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟