شیرینی

ئامادەکردنی کێکی ئیسفەنجی بە مۆز

کێکی ئیسفەنج بە مۆز.

پێداویستیەکان:


* سێ ھێلکە.


* ¾ پەرداخ شەکری وورد.


* نیو پەرداخ زەیتی زەیتون.


* نیو پەرداخ شیر.


* سێ مۆز.


* نیو پەرداخ کاکڵە گوێز.


* دوو پەرداخ ئارد.


* یەک پێک پاودەر.


* یەک کەوچکی بچووک دارچین.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* ھێلکە و شەکرەکە تێکەڵ بکەن و تێکی بدەن تا وەکو کەفی لێدێت.


* ئینجا زەیتی زەیتون و شیرەکەی تێبکەن و تێکی بدەن.


* مۆزەکە بھاڕن.


* پێک پاودەر و دارچین و ئاردەکەی تێبکەن و تێکی بدەن.


* تێکەڵەکە بخەنە ناو قلبی کێکی چەورکراو.


* لە فڕندا لە ١٧٠ پلەی گەرمیدا بۆ ماوەی ٤٥ خولەک بیبرژێنن، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟