شیرینی

چۆنیەتی ئامادەکردنی "کێکی ئیسفەنجی" بێ فڕن

چۆنیەتی ئامادەکردنی "کێکی ئیسفەنجی" بێ فڕن

پێداویستییەکان:


* چوار ھێلکە.


* دوو کوپ شیری شل.


* یەک کوپ و نیو ئارد.


* یەک کەوچک ڤانێلا.


* بڕێک خوێ.


* سێ چارەکە کوپ ڕۆن زەیت.


* دوو کەوچک پیکن پاودەر.


* سێ کەوچک کاکاو.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* ھێلکە و ڤانێلاکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن بە ئامێری کارەبایی.


* شەکر و ئاردەکەی بۆ زیادبکەن، بڕ بڕ شیرەکە تێبکەن.


* ھەویرەکە بکەنە دووبەش، بەشێکی کاکاوی تێبکەن، پاشان بۆ ھەردوو پێکھاتەکە یەک کەوچک لەپیکن پاودەرەکە زیادبکەن.


* قالبی کێکەکە چەوربکەن بەڕۆن و بڕێک ئاردی پێدابکەن.


* ھەویری کاکاوەکەی تێبکەن، پاشان ھەویرە سپییەکەی تێبکەن.


* سەری قلبەکە بە کاغەزی ئەلەمنیۆم داپۆشن، پاشان بۆ ماوەی ٤٠ خولەک لەسەر ئاگرێکی زۆر کەم دایبنێن.


* بەداری ددان پاککەرەوە بزانن ناوەوەی کێکە برژاوە، پاشان پێشکەشی بکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟