شیرینی

ئامادەکردنی تۆپی کێکە ڕەنگاوڕەنگ

ئامادەکردنی تۆپی کێکە ڕەنگاوڕەنگ

پێداویستییەکان:
*یەک کوپ و چارەک ئارد.
*چارەکە کوپێک کاکاوی پۆدرە.
*یەک کەوچک پیکن پاودەر.
*سێ چارەک کوپ شەکر.
*نیو کوپ ڕۆنی شل.
*دوودانە ھێلکە.
*نیو کەوچک ڤانێلا.
*نیو کوپ ماست.
*یەک کەوچک سرکەی سپی.
*دوو کەوچک کرێمی چێشت لێنان.
*چارەکە کوپێک فستقی ھاڕاو.
*یەک کەوچک شیری خەست.
*چارەکە کەوچکێک ھێلی ھاڕاو.
*چوار کوپ شەکری پۆدرە.
*چارەکە کوپێک کەرە.
*نیو کوپ شیر.
*یەک کەوچکی گەورە شوکولاتەی تواوە.
*ڕەنگی خواردن بەپێی ئارەزوو.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*بۆ ئامادەکردنی کێکە ئارد و کاکاو و پیکن پاودەرەکە تێکەڵاوبکەن، بەئامێری کارەبایی شەکر و ڤانێلا و ھێلکە و ڕۆن و لێک بدەن و بۆ پێکھاتە وشکەکان زیادی بکەن، پاشان ماست و سرکەکەی بەسەردا بکەن و بەباشی تێکەڵاوی بکەن.
*کێکە بکەنە ناو قالبێکی چەورکراو، بۆماوەی ٣٥ خولەک لەپلەی ١٨٠ بیبرژێنن.
*کێکە کاتێک کەمێک سارد دەبێتەوە، شیرە خەستەکە و ھێل و فستقەکەی بەسەردابکەن، بەدەست وردی بکەن و بیشێلن، شێوەی تۆپی خڕی لێ دروست بکەن.
*بۆ سەرەکەی شەکر و کەرەکە تێکەڵاوبکەن، بڕ بڕ شیرەکەی بەسەردابکەن و بیکەنە پێکھاتەیەکی کرێمی، پێکھاتەکە بکەنە سێ بەش، بۆ ھەر بەشێکیان ڕەنگێکی بۆ زیادبکەن.
*تۆپی کێکەکان دانە دانە بکەنە ناو ڕەنگەکان و شوکولاتە تواوەکە و پێشکەشی بکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟