شیرینی

ئامادەکردنی کێکی شێوە زێبرا

ئامادەکردنی کێکی شێوە زێبرا

پێداویستییەکان:
*سێ کوپ ئارد.
*چارەکە خوێ.
*دوو کەوچک پیکن پاودەر.
*یەک کوپ کەرەی نەتواوە.
*یەک کوپ شەکر.
*چوار ھێلکە.
* یەک کوپ شیر.
*یەک کەوچک ڤانێلا.
*سێ کەوچک پۆدرەی کاکاو.
*یەک کەوچک شەکر.
*چارەککە کوپێک شیر.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*ھەموو پێکھاتە وشکەکان تێکەڵ بکەن.
* ھێلکە و شیرکە و کەرەکەی بەسەردا بکەن و بەباشی تێکەڵاوی بکەن.
*بەرە بەرە یەک کوپ ئارد و یەک کوپ شیر بۆ پێکھاتەکە زیاد بکەن.
*بۆ گیرانەوەی ڕەنگ قاوەیەکە کاکاو و شیر و شەکرەکەی تێکەڵاو بکەن.
*دوو کوپ لەگیراوەی ھەویرەکەی زیاد بکەن.
*دەفرێکی فڕن ٢٤ سم  بھێنن، بەئارد و کەرە چەوری بکەن.
*ھەردوو پێکھاتەی ھەویرەکە بھێنن، بەکەوچکێک ھەر جارە و ڕەنگێکی ھەویرەکە بەکەوچکەکە ھەڵبگرن و لەسەر یەکتر کۆیبکەنەوە تا ھەردوو پێکھاتەی ھەویرەکە تەواو دەبێت.
*لەناو فڕن بۆ ماوەی ٥٠ تا ٦٠ خولەک بیبرژێنن لەپلەی گەرمی ١٨٠ پلەی سلیلیزی.
*بۆ ماوەی ١٥ خولەک ساردی بکەنەوە پاشان لەناو دەفرەکە بیھێنە دەرەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟