دراما

وێنەکانی "ئەزەل" پێش بەناوبانگ بوون تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی داگیر کردووە

"کێنان ئێمیرزالی ئۆلو" ئەکتەری تورک ناسراو بە "ئەزەل" لە زنجیرە درامای "ئەزەل" چەند وێنەیەکی بڵاوبووەوە لە سۆشیاڵ میدیاکان.

ئەکتەری تورک کە چەندین ساڵ پێش ئێستە وەکو باشترین نمایشکار ھەڵبژێردرا لە ئێستەدا ھەوادارانی ئەم ئەکتەرە چەند وێنەیەکی کۆنیان بڵاوکردۆتەوە لە سۆشیاڵ میدیاکان و نووسیوەتیان :" ھەر لە سەرەتاوە دیار بوو کە قۆز دەردەچێت".


ئەکتەری تورک لە ساڵی ١٩٧٤ لە لادێیەکی نزیک شاری ئەنقەرەی ووڵاتی تورکیا لە دایکبووە، تا تەمەنی دوانزە ساڵیەوە لە گەڵ بنەماڵەکەی ژیاوە لە لادێ و دواتر بۆ تەواو کردنی خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی لە شاری ئەنقەرە لەگەڵ پووری ژیاوە.


"کێنان" لە خوێندنەکەیدا سەرکەوتوو بووە ھەمیشە ئارەزووی ئەوەی کردووە کە ببێتە یاریزانی باسکیتبۆڵ بەڵام بەھۆی ئەوەی ویستوویەتی ژیانی تایبەتی ھەبێت و ببێتە خاوەن خێزانێک وازی لەم ئارەزووەی ھێناوە و دواتر لە زانکۆ لە ڕێگەی ھاوڕێکانیەوە بەشداری کردووە لە بەرنامەیەکی ھەڵبژاردنی باشترین مۆدێل و نازناوەکەی بردەوە و دەستی بەکاری ھونەری کردووە.


ئەکتەر تورک پاش ئەوەی وەکو باشترین نمایشکار ھەڵبژێردرا چەندین داوای پێشکەشکرا بۆ ئەوەی ڕۆڵ بگێڕێت لە زنجیرە دراماکان، بە بەشدایکردنی ئەم ئەکتەرە لە زنجیرە درامای "دێلی یورێک" ناوبانگی دەرکرد.


"کێنان ئیمیرزالی ئۆڵو" ساڵی ١٩٧٤ لە ووڵاتی تورکیا لە دایکبووە، ساڵی ١٩٩٨ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، تاوەکو ئێستە خاوەنی چەندین فیلم و درامایە، بە ڕۆڵی "ئەزەل" لە زنجیرە درامای "ئەزەل" لە کوردستان ناسرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟