دراما

بە وێنە... "ئەزەل" و ھاوسەرەکەی لە کەرنەڤاڵی ئەشقدا

"کێنان ئیمیرزالی ئۆڵو" ئەکتەری تورک ناسراو بە "ئەزەل" لە زنجیرە درامای "ئەزەل" لە ئێستەدا لە گەشتێکە.

ئەکتەری تورک کە پێش ساڵێک ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ "سینێم کۆباڵ" خانمە ئەکتەر و پێشکەشکار بە بۆنەی ڕۆژی ڤالانتاین سوپرایزێکی کرد بۆ ھاوسەرەکەی و گەشتیان کرد بۆ بەنرخترین و بێ ھاوتاترین شوێنی ووڵاتی ئەمریکای باشوور و چەندین ووڵاتی دیکەیان کرد و تا ئێستە ھەردوو ئەکتەر لە کەرنەڤاڵی ئەشقدا دەژین و بڕیاڕ وایە مانگی داھاتوو کۆتایی بە گەشتەکەیان بھێنن و بگەڕێنەوە بۆ ووڵاتی  تورکیا، ھەردوو ئەکتەر ھەوادارانیان بێ بەش نەکرد و نوێترین وێنەی خۆیان لە ماڵپەڕی ئینستگرام بڵاو کردووە.


"کێنان ئیمیرزالی ئۆڵو" ساڵی ١٩٧٤ لە ووڵاتی تورکیا لە دایکبووە، ساڵی ١٩٩٨ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، تاوەکو ئێستە خاوەنی چەندین فیلم و درامایە، بە ڕۆڵی "ئەزەل" لە زنجیرە درامای "ئەزەل" لە کوردستان ناسرا.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟