دراما

بە وێنە... بۆ یەکەمجار ھاوسەری پێشووی "ئەتێش" ببینن

"کێرێمجێم" ئەکتەر و گۆرانیبێژی تورک ناسراو بە "ئەتێش" لە زنجیرە درامای " ئەو ژیانە ھی منە" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێپۆرتاژێکی لەسەر کرا.

لە ڕێپۆرتاژەکەدا ناوی ئەو ھونەرمەندانە ھاتووە کە ماوەی ھاوسەرگیرییەکەیان کاتێکی کەمی خایاندووە و "کێریمجێم"ـیش لە نێوان ئەو ھونەرمەندانەیە.


"کێرێمجێم" ماوەی دوو ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بوو لەگەڵ " سێدا گوڤێن" خانمە ئەکتەر لە ساڵی ٢٠١٤ ھاوسەرگیریان کرد پاش ئەوەی "ئەتێش" بە ئەلقەی دایکی لە بەردەم چاوی ١٢٠ کەس داوای ھاوسەرگیری کرد لە خۆشەویستەکەی بەڵام ھاوسەرگیریەکەیان تەنھا نۆ مانگی خایاند کە لە ساڵی ٢٠١٥  جیابوونەوەیان ڕاگەیاند.


"کێرێمجێم" ساڵی ١٩٧٧ لە ووڵاتی تورکیا لە دایک بووە، ساڵی ٢٠٠١  دەستی بەکاری ھونەری کردووە ، تاوەکو ئێستا خاوەنی چەند ئەلبومی گۆرانی ودراما و فیلمە ھەروەھا چەندین خەڵات و ڕێز لێنانی وەرگرتووە ،بە ڕۆڵی "ئەتێش" لە زنجیرە درامای "ئەو ژیانە ھی منە" لە کوردستان ناسرا.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟