درێژی باڵا لەمنداڵێکەوە بۆ منداڵێکی دیکە جیاوازییەکی زۆری نییە، بەپێی ئەوەیش دایکان تووشی دوودڵی دەبن لەبوونی کێشێکی گونجاوی منداڵەکانیان.
لەگەڵ گەوروبوونی تەمەن و گەشەکردنی کۆرپەلە، دایکان دەتوانن بەڕێگەیەکی ئاسان بەپێی قۆناغەکانی تەمەن کێشی گونجاو بۆ منداڵەکانیان ھەڵبسەنگێنن.
لەسەرەتادا ھەموو دایکێک پێویستە زانیاری لەسەر ئەم لایەنانەی خوارەوە ھەبێت:
*زانینی کێشی کۆرپەلە لەکاتی لەدایکبوون.
*دۆخی تەندروستی دایکەکە لەکاتی منداڵبوون.
*بوون و نەبوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لەدایکەکە.
*ڕێگەی پێدانی خۆراک بەمنداڵەکە.
دیاریکردنی کێشی گونجاو بەپێی تەمەنە جیاوازەکانی کۆرپەلە:
*لەکاتی لەدایکبوونی کۆرپەلە پێویستە کۆرپەلە کێشکەی لەنێوان سێ کیلۆگرام بۆ سێ کیلۆگرام و نیو بێت.
*لەتەمەنی دوو مانگی پێویستە سێ کیلۆگرام و نیو بۆ چوار کیلۆگرام تا چوار کیلۆگرام و نیو بێت.
*لەتەمەنی سێ مانگی پێویستە کێشی کۆرپەلە پێنج کیلۆگرام و نیو بێت.
*لەکۆتایی مانگی چوارەم پێویستە کۆرپەلە بگاتە شەش کیلۆگرام.
*لەکۆتایی مانگی پێنجەم دەبێت کۆرپەلە بگاتە شەش کیلۆگرام نیو.
*لەکۆتایی مانگی شەشەم پێویستە کۆرپەلە بگاتە حەوت کیلۆگرام.
*لەکۆتایی مانگی حەوت پێویستە کۆرپەلە کێشی حەوت کیلۆگرام و نیو بێت.
*لەمانگی ھەشتەم دەبێت ھەشت کیلۆگرام بێت.
*لەکۆتاییدا پێویستە منداڵان بەتێکڕایی ٢٠٠ گرام لەسەرەتایی ساڵی یەکەم زیاد بکات.
چۆنه بهلاتهوه؟