چێشت

ئامادەکردنی کفتەی داود پاشا بە تەماتە

خواردنی کفتەی داود پاشا یەکێکە لە خواردنە بەلەزەتەکانی ڕۆژھەڵاتی بەتایبەتی کاتێک بڕێک بیبەری سوری تیژی بۆ زیاد دەکرێت.

پێداویستییەکان:

*نیوکیلۆ گۆشتی قیمەکراو.

*نیو کوپ سەوزەی مەعدەنوسی وردکراو.

*نیو کەوچک خوێ.

*یەک پیازی وردکراو.

*نیو کەوچک بیبەری ڕەش.

*دوو دەنک سیر.

*نیو کوپ ماستی شیرین.

*سۆسی تەماتە.

* ڕۆنی ڕووەکی.

*یەک کەوچک ڕۆنی زەیتون.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

*لە دەفرێکدا گۆشتەکە و خوێ و بیبەری ڕەش و مەعدەنوس و نیوەی پیازەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن و بەباشی بیشێلن.

*ئەو پێکھاتەیە بە شێوەی تۆپی خڕ دروست بکەن پاشان لە ناو ڕۆنی گەرم کراو سوری بکەنەوە.

*بەشێک لەو پیازەی کە دەمێنێتەوە لەگەڵ سیرەکە لەناو ڕۆنی زەیتەنەکە سور بکەنەوە، بیبەری ڕەش و خوێی بەپێی ئارەزوو بۆ زیاد بکەن، ئینجا سۆسی تەماتەکەی بۆزیادبکەن لەگەڵ بڕێک ئاو تا حەوت خولەک بەجێی بھێڵن.

*تۆپە سورکراوەکان بۆ سۆسی تەماتەکە زیاد بکەن بۆ ماوەیەک بەجێبھێڵن تا دەکولێت و ڕەنگی تەماتەکە دەگۆڕێت.

*لە کۆتایدا بیخەنە ناو دەفرێکی گەورە و ماستەکەی بەسەردا بکەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟