چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "کفتەی مریشک"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "کفتەی مریشک"

پێداویستییەکان:


* ٥٠٠ گرام سینگی مریشکی قیمەکراو.


* یەک کوپ نانی وشکراو "بەقسەم".


* یەک ھێلکەی لێکدراو.


* بڕێک ئارد.


* ڕۆن بۆ سوورکردنەوە.


* یەک پیازی وردکراو.


* سێ دەنک سیری وردکراو.


* یەک کەوچک زەنجەفیلی تازەی وردکراو.


* بڕێک پەلکی لیمۆی لەڕەندەدراو.


* دوو کەوچک کەرەوزی وردکراو.


* یەک کەوچک بیبەری ڕەش.


* یەک کەوچک خوێ.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* دەفرێک بھێنن ھەموو پێکھاتەکانی تێبکەن جگە لە ئارد و ڕۆنەکە.


* بەباشی پێکھاتەکە بشێلن و شێوەی تۆپی خڕی لێ دروستبکەن و لەئاردەکەی وەربدەن و لەسەر سینییەک ڕیزی بکەن.


* ڕۆنەکە گەرم بکەن لەناو تاوەیەک و دانە دانە کفتەکانی لەناو سوربکەنەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟