ستایل

ھەواڵێکی گرنگ بۆ ئەو خانمانەی کە خەنە بۆ پرچەکانیان بەکاردەھێنن

ئاشکرایە پێکھاتەی خەنە زۆر گرنگە بۆ تاڵەکانی پرچ، بەوەی سوودێکی زۆر بە بە ڕەگی مووەکان دەگەیەنێت و بەھێزیان دەکات.

بە تێکەڵکردنی شملی لەگەڵ خەنەی پرچ سوودی بۆ تاڵەکانی پرچ دوو ھێندە دەکەن، بەوەی یارمەتی درێژ کردنەوە و بریقەدارکردنەوەی دەدات و لە ھەڵوەرینیش دەیپارێزێت.
 

چۆنیەتی ئامادەکردن و بەکارھێنانی پێکھاتەی خەنە بە شملی:
*یەک کەوچک شملی، نیو کوپ خەنە و دوو کوپ ئاو ئامادەبکەن.
*شملییەکە لەناو ئاوەکە بکوڵێنن، تاکو نەرم دەبێتەوە، ئاوەکە بپاڵێون.
*بە ئاوی شملییەکە خەنەکە بگرنەوە، دواتر لە تەواوی پرچی بدەن.
*خەنەکە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر یان تا وشک دەبێتەوە، بەجێی بھێڵن، دواتر بە ئاو و شامپۆ بیشۆن.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟