تەندروستی

خانمان ئاگەداری بەسەرچوونی ئەم سێ کەرەستە جوانکارییانە بن

زۆربەی خانمان تێبینی ئەو کەرەستە جوانکارییانە ناکەن، کە ھەریەکەیان پێویستە لەماوەیەکی دیاریکراو بەکاربھێنرێن.

ھەموو خانمێک ڕۆژانە کەرەستەی جوانکاری بەکاردەھێنێت، بۆیە پێویستە ڕێکەوتی بەسەرچوونیان بزانن، بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستی گشتییان نەگات، بەتایبەتیش پێستیان لە قڵیشان و ھەستیاری بپارێزن.
 

ئەو کەرەستانەیش بریتیین لە:
*سوراوی لێوەکان: ئەم کەرەستەیە بەخێرایی زیندەوەری بەکتریا لەسەری گەشە دەکات، دەبێتە ھۆی شەقبوونی پێستی لێوەکان، بۆیە خانمان نابێت لەیەک ساڵ زیاتر ئەم کەرەستەیە بەکاربھێنن، واتا لە دوای بەکارھێنانی یەک ساڵ پێویستە سووراوەکە فڕێ بدەن.
*بۆن: لە کۆمەڵێک ڕۆنی سروشتی پێکھاتووە، لەناو گیراوەی بۆنە دەست دەکات بە توانەوە، کاتێکیش ئەم کردارە ڕوودەدات پێست تووشی ھەستیاری دەکات، لەبەر ئەم ھۆکارە دوای دوو ساڵ پێکھاتەی ناو بۆنەکە بەسەردەچن.
*ماسکارا: یەکێکە لەو کەرەستانەی ھەموو ڕۆژێک خانمان بەکاریدەھێنن، بەوە جیادەکرێتەوە کۆمەڵێک میکرۆب لە خۆیدا کۆدەکاتەوە لەکاتی بەکارھێنانی، بۆیە پێویستە ھەر سێ مانگ جارێک ماسکارا بگۆڕن، بۆ ئەوەی دووربن لە ھەستیاری پێڵویی چاوەکان.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟