تەندروستی

خانمان لەبەر ئەم ھۆکارە گرنگە ڕۆژانە گێزەر بخۆن

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی وڵاتی ڕووسیا، ڕووەکی گێزەر تەنھا ھەستی بینین بەھێز ناکات، بەڵکو توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی "مەمک" لەخانماندا کەمدەکاتەوە.

لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو خانمانەی کە ڕۆژانە ڕووەکی گێزەر دەخۆن بەڕێژەی ٦٠% توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمک کەمدەکەنەوە، ئەوەیش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەی "بێتا کارۆتین" کە بەزۆری لەڕووەکی گێزەر و سپێناخ و بیبەری ڕەنگاوڕەنگ و مانگۆ بوونی ھەیە.
 

بۆیەی ماددەی "بێتاکارۆتین" ماددەیەکی سروشتییە ڕەنگێکی تایبەت بەڕووەکان دەدات، بۆ ئەم مەبەستەیش خواردنی "بێتا کارۆتین" وادەکات مەترسی نەخۆشییە مەترسیدارەکان لەسەر جەستە کەمبکاتەوە، بەتایبەتی نەخۆشی شێرپەنجە و دڵ و مولوولەکانی خوێن، ھەروەھا لەکۆتا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە خانمانیش بەشێوەیەکی باش لەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمک دەپارێزێت.
 

ئەم لێکۆڵینەوەیە لەنێوان ١٥٠٠ خانمی ساغ و ١٥٠٠ خانمی توشبوو بەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمک ئەنجامدراوە، لەئەنجامی پشکنینی خوێن و زانیاری وەرگرتن لەسەر جۆری خۆراکەکانی وەکو ماددەی بێتاکارۆتین و ڤیتامین C، دەرکەوتووە ئەو خانمانەی ماددەی بێتاکارۆتین لەلەشیان زۆرە بەڕێژەیەکی زۆر کەمتر ڕووبەڕووی نەخۆشییەکە بوونەتەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟