تەندروستی

سەرەڕای شەش ژەم نانخواردن ئەم خانمە توانی ٧٠ کلیۆ لە کێشی کەم بکاتەوە

سەرەڕای شەش ژەم نانخواردن ئەم خانمە توانی ٧٠ کلیۆ لە کێشی کەم بکاتەوە

خانمێک لە شاری "ملبۆرن"، نیوەی کێشی لە ١٣٨ کیلۆگرام کەم کردەوە، لە ئێستەدا خۆی ئامادەکردووە بەشداری لە ماراتۆن بکات لە شاری "نیۆرک".
 

بەر لە دوو ساڵ، پزیشکان بە "مارنی بینی"ـیان ڕاگەیاند، ئەگەر کێشی لەشی کەم نەکاتەوە، ئەوا بەم نزیکانە تووشی نەخۆشی شەکرە یان جەڵتەی دڵ دەبێت، ئەم خانمە دانی بەوە دانا کە بەھۆی کێشی لەشی بەدەست  گەورەیی قەبارەی لەشی دەیناڵاند، بەھۆی ئەوەی بەر لە چەند ساڵێک وازی لە بەرنامەی خۆراکی نا تەندروست نەدەھێنا، وەکو شیرینی شوکولاتە و گیراوە گازییەکان و خواردنە سوورکراوەکان، تا کێشی گەیشتە ١٣٨ کیلۆ.
 

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"ـی ئوسترالی، ئەم خانمە دوای ئەو کێشانەی کە بە ھۆی زیادبوونی کێشیەوە تووشی بوو، بڕیاریدا بەرنامەی خۆراکی ڕێک بخاتەوە، ھەروەھا لە بەختی ئەویش ھۆڵی وەرزشکردن لە ماڵەکەی نزیک بوو، بۆیە بەشداری لە یانەی وەرزشی کرد.
 

ھەروەھا ئەم خانمە توانی لە ڕێگەی بەرنامەی خۆراکی، کە بریتی بوو لە وازھێنان لە خواردنی گۆشتی سوور و پەتاتەی سوورکراو و ژەمە خێراکان، بەڵام پێنج تا شەش ژەم خۆراکی دەخوارد، کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە پرۆتین پێکھاتووە، ھەروەھا گرنگی بە خواردنی ماست و ماسی تونە و مریشک و سەوزە تازەکان داوە، بۆیە لەئەنجامدا توانی نزیکەی ٦٠ کیلۆ زیاتر لە کێشی کەم بکاتەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟