تەندروستی

بە خواردنی ئەم خۆراکانە ماڵئاوایی لە ئازاری جومگەکان بکەن

بەشێکی زۆر لە پزیشکان لەسەر ئەوە کۆکن، کە بوونی ئازار لە جومگە و ئێسکەکان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی بەرنامەیەکی خۆراکی نا ھاوسەنگ.

خۆراکە تەندروستەکان بە شێوەیەکی گشتی وەکو جێگیرەوەی دەرمانی پزیشکی دەتوانرێت بەکارھێنرێت، بۆیە دەکرێت لە ڕێگەی ئەم چەند خاڵانەی خوارەوە ئەو جۆرە خۆراکانە بناسن کە بەسوودن بۆ تەندروستی جومگەکان.
 

خۆراکەکانیش بریتیین لە:
*نیسک: بە سەرچاوەی ماددەی فۆلات دادەنرێت، پرۆتین و ڕیشاڵی تێدایە کە توانای توانەوەی ھەیە لەناو ئاودا، سەرەڕای بوونی ڤیتامین B، کە یارمەتی نەھێشتنی ھەوکردنی جومگەکان دەدات.
*بەرھەمەکانی شیر: بە سەرچاوەی سەرەکی کالیسیۆم دادەنرێت، ڤیتامین B٦ و فۆلاتی تێدایە، بە سوودە بۆ تەندروستی ئێسک.
*پەتاتەی شیرین: سەرچاوەیەکە بۆ ڤیتامین C و B٦ و ڕیشاڵەکان، کە یارمەتی کەم کردنەوەی ئازاری جومگەکان دەدات، بە تایبەتی کاتێک بە برژاوی دەیخۆن.
*چای سەوز: ماددەیەکی کیمیایی دژە ئۆکسانە، یارمەتی کەم کردنەوەی ھەوکردنی جومگەکان دەدات و نیشانەکانی ھەوکردن لە ئێسک ناھێڵێت.
*مۆز: پێکھاتووە لە پۆتاسیۆم، بە ھەمان شێوە ڤیتامین C و B٦ و فۆلاتی تێدایە، دژایەتی ھەوکردنی ئێسک دەکات.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟