دراما

ئایا خۆشەویستەکەی "سوڵتان ھویام" لە پێشکەشکارێکی عەرەبە؟

ئایا خۆشەویستەکەی "سوڵتان ھویام" لە پێشکەشکارێکی عەرەبە؟

دووبارە "باسل زارو" پێشکەشکاری کەناڵی "ئێم بی سی" ھەرایەکی گەورەی ناوەتەوە لە دەزگە ڕاگەیاندنەکانی وڵاتی تورکیا، بەوەی وێنەیەکی نوێی لەگەڵ "مریەم ئۆزەرلی" ئەکتەری تورک گرتووە.
 

دوای ئەوەی "باسل زارو" پێشکەشکاری بەرنامەی "ئی تی عەرەبی"، وێنەیەکی نوێی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" بڵاوکردەوە، کە تیایدا لەگەڵ "مریەم ئۆزەرلی" ئەکتەری تورک دەرکەوتووە، لە ئێستەدا ماڵپەڕە تورکییەکان پێیان وایە کە خۆشەویستی بێت.
 

ھەروەھا لە لایەکی دیکە "مەریەم ئۆزەرلی" خانمە ئەکتەر، ڕەتی کردەوە وەڵامی ڕۆژنامەوانان بداتەوە، بەوەی کە ئایا پێشکەشکار خۆشەویستەکەیەتی یان تەنھا ھاوڕێیەتی.
 

  "مریەم ئۆزەرلی" ئەکتەر ساڵی ١٩٨٣ لەوڵاتی ئەڵمانیا لەدایکبووە، سەرەتای کاری ھونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٢، بە ڕۆڵی "سوڵتان ھویام" لە درامای "حەریم سوڵتان" ناسرا.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟