سینەما

بەوێنە...خوشکەکەی "کارینا کاپوور" لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەی بینرا

بەوێنە...خوشکەکەی "کارینا کاپوور" لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەی بینرا

ماڵپەڕێکی ھیندی کۆمەڵێک وێنەی "کاریشما کاپوور" ئەکتەری بۆڵیوود و خۆشەویستە نوێیەکەی "ساندیب توشنیوال" سەرمایەداری ھیندی بڵاوکردەوە.
 

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "ئندیەن تودەی"، "کاریشما کاپوور" ئەکتەری بۆڵیوود لە میانی ئامادەبوونی ئاھەنگی ڕۆژی لە دایکبووە "ئاربازخان" ئەکتەر و دەرھێنەری ھیندی، لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەی بەیەکەوە ئامادەبوون لە ئاھەنگەکە، کە لە ناوچەی "باندرا" لە شاری بۆمبای بەڕێوەچوو.
 

ھەواڵەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئاھەنگەکە لە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو بەڕێوەچووە، کۆمەڵێک لە ھونەرمەندانی بۆڵیوود لەو ئاھەنگە ئامادەبوون.
 

"کاریشما کاپوور" ئەکتەری تەمەن ٤٣ ساڵان، لەم کۆتاییەدا لە ھاوسەرەکەی "سانجای کاپوور"سەرمایەداری ناسراوی ھیند جیابووە، دوای ئەوەی ھاوسەرگیرییەکەیان ١٣ ساڵی خایاند.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟