ھەمەڕەنگ

بۆچی بەر لە پۆشینی بەرگی ئاژەڵەکە "ڕامز جەلال" ئاو دەخواتەوە؟

دوای ئەوەی بەرنامەی "ڕامز لە ژێر زەوی" دەنگدانەوەیەکی زۆری دایەوە، بینەران بە تامەزرۆوە ئارەزووی زانینی وردەکاری بەرنامەکەی دەکەن.

یەکێک لەو پرسیارانەی کە مێشکی بینەرانی بەرنامەی "ڕامز لە ژێر زەوی" داگیرکردووە، بریتییە لە ھۆکاری خواردنەوەی  بڕێک ئاو یان شلە لە لایەن  "ڕامز" پێشکەشکاری بەرنامەکە بەر لە پۆشینی بەرگی ئاژەڵەکە.
 

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "ھەیا مەگەزین"، لەڕێگەی زانیارییەکانی کەناڵی "ئێم بی سی" دەستیان کەوتووە، "ڕامز" بەر لە دەسپێکردنی بەرنامەکە بڕێکی زۆر لە ئاو گیراوە سروشتییەکان و ڤیتامین C دەخواتەوە، بەمەبەستی بەرگە گرتنی پلەی گەرمی ناو بەرگی ئاژەڵەکە.
 

"ڕامز جەلال" پێشکەشکار و ئەکتەری کۆمیدی، ساڵی ١٩٧٣ لەوڵاتی میسر لەدایکبووە، ساڵی ١٩٩٩ وەکو ئەکتەری کۆمیدی ڕۆڵی لە دراما و فیلمە میسرییەکان گێڕاوە، بەڵام لەڕێگەی زنجیرە بەرنامەی "ڕامز جەلال" ناسرا.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟