ستایل

بەوێنە... ئەم خانمە تەنھا بە خواردنی خۆراکێک بووەتە خاوەنی درێژترین پرچ

بەوێنە... ئەم خانمە تەنھا بە خواردنی خۆراکێک بووەتە خاوەنی درێژترین پرچ

"ئەندریا کۆلسۆن" خانمێکی ئەمریکییە و خاوەنی درێژترین پرچە لە جیھاندا، بەجۆرێک درێژییەکەی دەگاتە سەر پێیەکان، نھێنییەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ سێ خوو.
 

"کۆلسۆن" لە وڵاتی ئەمریکا لەدایکبووە، درێژی پرچەکەی دەگاتە ٦٤ ئینج، لە منداڵییەوە تەنھا سەر تاڵەکانی پرچی لە کاتی پێویستدا بڕیوە، ڕەنگە ھۆکاری سەرەکی بۆ ئەم خاڵە بگەڕێتەوە، بۆیە زۆربەی کات دەربارەی نھێنی درێژی پرچەکەی لێدەکرێت.
 

ئەم خانمە تەمەن ٣٣ ساڵە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کاتێک بە شەقامەکاندا دەڕوات بە ھاوشێوە شازادە "ڕەبانزل" ناوی دەبەن، ئەمەیش جێگەی خۆشحالییەتی، ھەروەھا ئاماژەی بە نھێنی جوانی پرچەکەی کردووە و ڕایگەیاندووە، ھەفتانە بە ڕۆنی گوێزی ھیندی پرچەکەی دەشێلێت و دوو جاریش لەو ھەفتەیەدا پرچی بە ئاو و شامپۆ دەشوات، ھەروەھا ھەندێک کاتیش بۆ داھێنانی پرچ سرکەی سێو بە کاردەھێنێت.
 

جگەلەوەیش پێی وایە ھۆکاری سەرەکی درێژی پرچی بۆ خواردنی "فستق عەبید" یان ناسراوە بە فستقی سودانی، بۆ ئەمەیش ڕۆژانە کەوچکێک لەو جۆرە فستقە دەخوات، تاکو پرچەکەی بەھێز و بریقەدار بێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟