ستایل

ئەم خۆراکانە بە پێی کێشەی ڕووخسارتان بۆ چارەسەرکردنی بیخۆن

ئەم خۆراکانە بە پێی کێشەی ڕووخسارتان بۆ چارەسەرکردنی بیخۆن

جوانی ڕووخسار بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بە بەرنامەی خۆراکی، بۆیە ھەر جۆرێک لە خۆراکەکان کاتێک دەیخۆن، کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر دەبێت.
 

لێرەدا چەند خۆراکێک بوونیان ھەیە پێویستە بیانخۆن بەرپرسن لە جوانی پێستی ڕووخسارتان، بۆ ئەم مەبەستەیش دەکرێت خۆراکەکان بەپێی جۆری کێشەکان دیاریبکەن.
 

دیاریکردنی جۆری خۆراکەکان بەپێی جۆری کێشەکانی پێست:
*دەرکەوتنی چرچولۆچی: ئەگەر بە دەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنن، ئەوا پێویستە یەکەمجار واز لە خواردنی شەکر بھێنن، بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش خواردنی ماددەی دژە ئۆکسانەکان یارمەتی دەردانی کۆلاجینی پێست دەدات و گەنجییەتی بۆ پێست دەگەڕێنێتەوە، ئەو خۆراکانەی لە چرچولۆچی دەتانپارێزێت، بریتیین لە، ماست و چای سەوز و سپێناخ و کاھوو و پیاز و ئەڤاکادۆ.
*زیادبوونی کونەکانی پێست: ئەم کێشەیە پێویستی بە بەرنامەیەکی خۆراکی تایبەتی ھەیە، کە پێک ھاتبێت لە سەوزە و میوە و سەوزە و گۆشتە دەریاییەکان.
*دەرکەوتنی ڕەشی ژێر چاوەکان: ھۆکاری ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی بنەڕەتی خواردنی جۆری خۆراکەکانە، بۆیە پێویستە سەرەتا دووربکەونەوە لەو بەرھەمانەی کە شەکری لاکتۆزیان تێدایە، وەکو بەرھەمەکانی شیر و نان و قاوە، بە تایبەتیش دەبێت ئەو خۆراکانە بخۆن کە ئاسنی تێدایە و ڕێژەی ھیمۆگلۆبین زیاد دەکەن لە ناو خوێن، وەکو گۆشتی سوور و تونە و زەردێنەی ھێلکە و برۆکلی و برنج.
*شەقبوونی پێست و وشکبوونی: ئەمە لە ئەنجامی کەمی کۆلیسترۆل و ڤیتامین E پەیدادەبێت، بۆیە پێویستە ئەو جۆرە چەورییانە بخۆن کە ناتێرن، ھەروەھا گرنگی بە خواردنی خەیار و ئەڤۆکادۆ و فاسۆلیا و ھێلکە و شووتی و ماسی و لیمۆ بدەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟