ھەمەڕەنگ

"کیم کارداشیان" لە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی کۆنی پەشیمانە

"کیم کارداشیان" لە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی کۆنی پەشیمانە

"کیم کارداشیان" ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی لە ھەژماری بەشی جوانکاری لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب ئەو وێنەیەی ئاشکراکرد، کە پەشیمان بووە لە بڵاوکردنەوەی.
 

ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی لە بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە پەشیمانە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" ساڵی ٢٠١٣ بڵاوی کردووەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت گوستیلەی مارەکردنی "کانی وێست" پیشانی بینەرانی دەدات.
 

خانمە ئەستێرە ھۆکاری پەشیمان بووەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە نینۆکەکانی لەو وێنەیەدا کورتن و بە ناشرینی دەستەکانی دەرکەوتووە.
 

"کیم کارداشیان" ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی، ساڵی ١٩٨٠ لەوڵاتی ئەمریکا لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠٣ لەناو خەڵکدا ناسرا، پاشان بووە ئەستێرەیەکی ناسراو، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە دووجار ھاوسەرگیری ئەنجامداوە، بووەتە خاوەنی دوو منداڵ لە ھاوسەری دووەمی "کانی وێست" ئەستێرەی پۆپی ئەمریکی.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟