سینەما

بەوێنە...خانمە ئەکتەرێکی ھیندی ئارەزوو دەکات لە "کیم کارداشیان" بچێت

بەوێنە...خانمە ئەکتەرێکی ھیندی ئارەزوو دەکات لە "کیم کارداشیان" بچێت

"مالیکا ئارورا" خانمە ئەکتەر و سەماکەر، بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی سەلماندی دەیەوێت لە "کیم کاراداشیان" ئەستێرەی تەلەقزیۆنی بچێت.
 

ماڵپەڕێکی ھیندی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی نزیکی لە "مالیکا ئارورا" ئەکتەر ڕایگەیاند، خانمە ھونەرمەند زۆر دڵخۆشە کە بە "کیم کارداشیان" ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی دەچێت، پێی وایە زۆر گرنگە کاتێک خانمێک شێوەی لە شێوەی ئەستێرەیەکی وەھا ناسراوی جیھان بچێت، بۆیە ھەوڵ دەدات شێوازی جلوبەرگەکانیش بە ھەمان شێوازی خانمە ئەستێرەی جیھانی بێت.
 

"مالیکا ئارورا خان" ئەکتەر و سەماکەر، ساڵی ١٩٧٣ لەوڵاتی ھیند لە دایکبووە، ھاوسەری پێشوی "ئارباز خان" دەرھێنەر و برای "سەلما خان" ئەستێرەی بۆڵیوودە، خاوەنی چەندین بەرھەمی فیلمی سینەماییە.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟