ستایل

چوار ھەنگاو بۆ کاڵکردنەوەی ڕەنگی پرچی ڕەش

ئاشکرایە لەکۆنەوە لەلای خانمان ڕەنگی ڕەشی پرچ زۆر باوە، بەوەی سەرنجیان زیاتر ڕادەکێشێت و ڕووخساریان گەشاوەتر بەدەردەخات.

لەھەندێک کاتدا خانمان ئارەزووی گۆڕینی ڕەنگی پرچیان دەکەن، بێ ئەوەی چەند جارێک بە ماددە کیمیایییەکان ڕەنگی پرچیان کاڵبکەنەوە.

 

بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن بەم شەش ھەنگاوە پرچەکانتان کاڵبکەنەوە:


* کاڵکردنەوەی پرچ بە ھەنگوین: جگە لەوەی پرچ شێدار دەکاتەوە، توانای کاڵکردنەوەی پرچیشی ھەیە بەھۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لەماددەی بیرۆکسیدی ھایدرۆجین بەرھەم دەھێنێت کە بەرپرسە لە سپیبوونەوەی تاڵەکانی پرچ، بڕێک ھەنگوین لەگەڵ بڕێک ئاو شلبکەنەوە، لەتەواوی تاڵەکانی پرچتانی بدەن و بۆ ماوەی ٣٠ تا ٤٠ خولەک بیھێڵنەوە و پاشان بەئاو بیشۆن.

 

* کاڵکردنەوەی پرچ بە گوڵی حاجیلە: ئەمجۆرە توانای کاڵکردنەوەی پرچی ھەیە بێ ئەوەی ھیچ زیانێک بگەیەنێتە پرچ، بۆ ئەم مەبەستە چەند کیسەیەک لەو چایە بکەنە ناو قۆرییەک لەگەڵ ئاو تێکەڵیبکەن، بۆ ماوەی ٣٠ لەسەر ئاگر بیھێڵنەوە، پاشان لەتاڵەکانی پرچتانی بدەن، دەتوانن لەگەڵ شامپۆی پرچ تێکەڵیبکەن و بەکاریبھێنن، جگە لەوەیش دەتوانن لەناو شووشەیەک دایبنێن لەدوای شوشتنی پرچ بڕێک لەو گیراوەیە بکەنە سەر تاڵەکانی پرچتان.


* کاڵکردنەوەی پرچ بە دارچین: دوو کەوچک لەھاڕاوەی دارچین تێکەڵ بە چوار کەوچک نەرمکەرەوەی پرچ بکەن، ئەو پێکھاتەیە لەسەر تاڵەکانی پرچ بدەن و بۆ ماوەی چەند خولەکێک تاڵەکانی پرچ شانە بکەن، پاشان بە نایلۆنێک دایپۆشن بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بیھێڵنەوە، ئنجا بەئاو و شامپۆ بیشۆن.


* کاڵکردنەوەی پرچ بەماسکێکی تایبەت: ھەرسێ پێکھاتەی لیمۆ و دارچین و چای گوڵە حاجیلە تێکەڵ بەیەکدی بکەن، سەرەتا پێویستە سێ کیسی چای گوڵە حاجیلە لەناو دوو کوپ ئاو بکوڵێنن، گیراوەی نیو دانە لیمۆ و دوو کەوچک دارچین و دوو کەوچک ماستی یۆنانی و سێ دانە سپێنەی ھێلکەی بۆ زیاد بکەن، ئەم پێکھاتەیە بەباشی تێکەڵبکەن و لەسەرو و تاڵەکانی پرچی بدەن و بەنایلۆنێک دایپۆشن، بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بیھێڵنەوە، ئنجا بەشامپۆ و ئاو بیشۆن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟