ھەمەڕەنگ

ئایا کەناڵی "کەی ئێن ئێن" دادەخرێت؟

کەناڵی"کەی ئێن ئێن" کە کەناڵێکی سیاسی کوردییە ماوەی ھەشت ساڵە بەردەوامە لە کارکردنی،لەئێستەدا لەلایەن بەڕێوەبەری کەناڵەکە باس لە ئەگەری داخستی دەکرێت

"محەمەد رەووف" بەڕێوەبەری کەناڵەکە لەھەژماری خۆی لە فەیسبووک ئاشکرای دەکات کە بەھۆی نەتوانینی دابینکردنی کرێی مانگی دەستکردەوە کەناڵی "کەی ئێن ئێن" رووبەڕووی داخستن دەبێتەوە، 

 

زیاتریشی نووسیوە: لەئێستەدا کارمەندەکانی سەرەڕای دواکەوتن و نەدانی موچە و فشار لەسەریان سوورن لەسەر کارکردن، بەڵام بەھۆی خراپی دۆخی دارایی کەناڵەکە لەبەردەم ھەڕەشەی داخستندایە.

 

ھەژار ئەنوەر پەیامنێری ئەو کەناڵە لە لێدوانێکی بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: ڕاستە ئەگەری داخستنی کەناڵەکە ھەیە، بەڵام لەئێستەدا بەھیمەتی ھەندێک کەس خەریکە چارەسەر دەکرێ، من وەکوو خۆم ئامادەم بە خۆبەخشانە کاربکەم.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟