موزیک

دایکی دوو ھونەرمەندی کورد کۆچی دوایی کرد

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، دایکی ھونەرمەندان "مەجید خۆشناو و ھیڤی" بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

"فاتمە خان" دایکی موزیکژەن "مەجید خۆشناو" و دایکی خانمە گۆرانیبێژ "ھیڤی"ـیە دوای ماوەیەک لەنەخۆشکەوتنی ئێوارەی دوینێ لە ماڵەکەی خۆی لە شەقڵاوە کۆچی دوایی کرد.

 

 ھاوکات دامەزراوەی میدیایی "کەی مەگەزین" پرسەنامەکی ئاراستەی بنەماڵەی ھونەرمەند کردووە کە تێدا ھاتووە" دڵگەرانین بە کۆچی دایکی ھونەرمەندان "مەجید خۆشناو و ھیڤی"  و داپیری ھاوکارمان "میدیا مەجید"، بەناوی بەڕێوەبەر و کارمەندانی کەی مەگەزین ھیوادارین ڕۆحی شادبێت و کۆتا ناخۆشییان بێت. 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟