ستایل

کۆتا مۆدەی پێڵاوەکان بۆ زستان

پێڵاو یەکێکە لەو ئێکسسواراتانەی کە لە دەرکەوتنی خانمان لەکاتی جلوبەرگ پۆشینیان، ھەر بۆیەش ساڵانە مۆدەکانی پێڵاو گۆڕانکاری بەسەردادێت.

ئەگەر لەو جۆرە خانمانەن کە ئارەزووی مۆدەی ڕەنگاوڕەنگ و شێوازی قەرەباڵغ دەکەن، ئەوا ئەم ساڵ لە بەرژەوەندی ئەو جۆرە کەسانەیە، کە بەشێوەیەکی بەرچاو لەمۆدەی زستان و پاییزی ئەمساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ دەبینرێت.


یەکێک لە شێوازە باوەکان بۆ مۆدەی ئەمساڵ بریتییە لە پێڵاوی "ئۆکسفۆرد"ـی پیاوانە کە بەشێوەی نیو پوتی پاژنە پان و بەرز دیزایین کراوە، ھەروەھا قەیتان و پەتی ڕەنگاوڕەنگ و ئێکسسواراتی بەڕەنگی زەرد بۆ زیادکراوە.


ئەو جۆرە پێڵاوانە دەکرێت بیگەڕێنینەوە بۆ دووبارە دەرخستنەوەی مۆدەی ساڵی ھەشتایەکان بەھۆی ئەوەی قەرەباڵغییەکی زۆری تێدایە، کە لێرەدا دەتوانن ببینن:

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟