ستایل

بەوێنە... نوێترین مۆدەی کراسی مارەبڕین بۆ ساڵی ٢٠١٧

بەکارھێنانی قوماشی تەنک و ڕوون "شیفۆن" لەجیھانی مۆدەی ئەمساڵ بۆ بۆنەکان، خانمان زۆر بەشیکی و سەرنجڕاکێش دەردەخات.

بۆ ئەم مەبەستە خانمان لەڕۆژی ئاھەنگی مارەبڕین بۆ ئەمساڵ دەتوانن پشت بە قوماشی ڕوون "شیفۆن" ببەستن، کە لەلایەن زۆربەی دیزاینەرانی جیھانی گرنگی پێدراوە.

 

کراسی ڕوون و تەنک بەڕەنگە جیاوازە کاڵەکان کە لەگەڵ زۆربەی ئارەزووی خانمان دەگونجێت دیزایین کراون، ھەروەھا لەسەر ئەمجۆرە قوماشانە چەند نەخشێک و چنینێکی ڕەنگاو ڕەنگ و کریستاڵی زۆر ورد نەخشێندراون.

 

ڕەنگە پاستێلەکان و ڕەنگە لەسەرخۆ و ڕۆمانسییەکان، بەپلەی ڕەنگی جیاواز بەکارھاتوون کە خانمان بەشێوەیەکی ناسک دەردەخات سەرەڕای ئەوەی زۆر شیک دەردەکەون.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟