چێشت

ئامادەکردنی کرێپ بە مریشک

ئامادەکردنی کرێپ بە مریشک

پێداویستییەکان:
*یەک کوپ نیو ئارد.
* کوپ و نیوێک شیر.
*سێ ھێلکە.
*بڕێک خوێ.
*نیو کەوچک پیکن پاودەر.
*چەند دڵۆپێک سرکەی  سپی.
*بۆ ناوەکەی، نیو کلیۆ سینگی مریشک، یەک دانە پیاز، بڕێک مەعدەنوس، یەک دانە تەماتە، خوێ و بەھارات.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*سینگی مریشکەکە لەگەڵ پیاز و مەعدەنوس و تەماتەکە سووربکەنەوە، خوێ و بەھاراتی بۆ زیادبکەن.
*بۆ ئامادەکردنی ھەویرەکە، ئارد و شیر و ھێلکە و پیکن پاودەر و خوێ و سرکەکە تێکەڵاوبکەن، بە باشی بیشێلن، بەمەرجێک دەبێت کەمێک شل بێت.
*تاوەیەک گەرم بکەن، بڕێک لە ھەویرەکە بە چەمچە ھەڵبگرن و لەناو تاوەکە بڵاوی بکەنەوە وەکو نان، وازی لێبھێنن تا سووردەبێتەوە، پاشان پێچەوانەی بکەنەوە.
*کاتێک نان و سینگە ئامادەبوون، دەتوانن بڕێک لە سینگەکە بکەنە ناو ھەر نانێک، تەماتە یان پیازی ئەڵقەکراو بەپێی ئارەزووی بۆی زیادبکەن و لوولی بدەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟