سینەما

دوو ئەستێرەی ناسراوی ھۆڵیوود لە یەکدی جیابوونەوە

دوو ئەستێرەی ناسراوی ھۆڵیوود لە یەکدی جیابوونەوە

دوای ھەشت ساڵ لە ھاوسەرگیری کردن "کریس پرات" و "ئانا فاریس" ئەستێرانی ھۆڵیوود جیابوونەوەی خۆیان ئاشکراکرد.
 

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"، ھەردوو ئەستێرە دوێنی ئێوارە ئەم ھەواڵەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیاند، لە پەیامێکی ھاوبەشدا دڵتەنگی خۆیان کە بە شێوەیەکی یاسایی لە یەکدی جیابوونەتەوە.
 

ھەروەھا ئاماژەیان بەوەیش داوە لە پێناو کوڕەکەیان پارێزگاری لە ھەندێک تایبەتمەندی دەکەن، تاکو کاریگەری لەسەر لایەنەکانی ژیانی ھەبێت.
 

"کریس پرات" ئەکتەری تەمەن ٣٨ ساڵان، ساڵی ٢٠٠٧ لە درامای "تێک می ھۆم" لەگەڵ "ئانا فاریس" ئەکتەری تەمەن ٤٠ ساڵان پەیوەندی خۆشەویستی دانا، لە کاتێکدا ھاوسەری "بێن ئەندرا" ئەکتەر بوو، پاشان ساڵی ٢٠٠٨ ھاوسەگیرییەکەیان ئاشکراکرد.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟