چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "کوبەی برنجی کوڵاو"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "کوبەی برنجی کوڵاو"

پێداویستییەکان:


* یەک کوپ برنج.


* یەک کوپ ئاو.


* یەک کەوچک زەردەچەوە.


* یەک دانە ھێلکە.


* یەک کەوچک کاری.


* یەک کەوچک ڕۆنی ڕووەکی.


* چارەکە کیلۆیەک گۆشتی قیمەکراو.


* یەک دانە پیازی وردکراو.


* دوو دەنک سیر.


* خوێ.


* بیبەری ڕەش و بەھارات.


* ڕۆن بۆ سوورکردنەوە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* برنجەکە بشۆنەوە، لەناو ئاوەکە بیکوڵێنن، خوێیەکەی تێبکەن، بیکوڵێنن تاکوو برنجەکە زۆر نەرم دەبێت.


* کاتێک برنجەکە دەکوڵێت، وازی لێبھێنن تاکوو زۆر سارد دەبێتەوە، ئینجا بەباشی بیشێلن.


* ڕۆنە ڕووەکیەکە لەناو تاوەیەک گەرمبکەن و قیمە و پیاز و سیر و بەھارات و خوێیەکەی بۆ زیادبکەن و بەباشی سووریبکەنەوە.


* ھەویرەکە زەردەچۆ کەمێک خوێ و بیبەری ڕەشی بۆ زیاد بکەن و جارێکی دیکە بیشێلن.


* بڕێک لە ھەویرەکە بەشێوەی تۆپ لەناو دەستان خڕ بکەن، پاشان کونێکی لەناو بکەن و بڕێک قیمەکەی بۆ زیاد بکەن، پاشان جارێکی دیکە بەشێوەی خڕ بیپێچنەوە.


* ڕۆنەکە گەرمبکەن، دانە دانە کوبەکانی لەناو سووربکەنەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟