چێشت

ئامادەکردنی کوبەی پەتاتە

ئامادەکردنی کوبەی پەتاتە

پێداویستییەکان:
*٥٠٠ گرام پەتاتەی کوڵاو.
*٣٠٠ گرام گۆشتی قیمەکراو.
*یەک دانە پیازی وردکراو.
*دوو ھێلکە.
*دوو کەوچک ڕۆن.
*یەک کەوچک بیبەری ڕەش.
*یەک کەوچک زیرە.
*خوێ.
*دوو دەنک سیر.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*ڕۆنەکە لەناو تاوەیەک گەرم بکەن، پیازەکەی لەناو سووربکەنەوە و قیمەکەی بۆ زیادبکەن و سووری بکەنەوە.
*خوێ و ھەموو بەھاراتەکانی بۆ زیادبکەن و بەباشی سووری بکەنەوە.
*لەناو دەفرێک پەتاتەکە بشێلن، سیر و ڕۆنی زەیتون و بڕێک لە خوێ و بەھاراتەکانی بۆ زیادبکەن.
*ھێلکەکە لێک بدەن و بڕێک بیبەری ڕەشی بۆ زیادبکەن.
*بڕێک لە پەتاتەکە بە دەستان ھەڵیبگرن بەشێوەی تۆپی خڕ، بڕێک لە قیمە سورکراوەکەی تێبکەن، دووبارە بەدەستان خڕی بکەنەوە.
*ڕۆن لەناو تاوەیەکی قووڵ گەرم بکەن، تۆپی پەتاتەکان لەناو ھێلکەکە ھەڵبکێشن، دواتر لەناو ڕۆنەکە سوری بکەنەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟